نرخی زێڕ دادەبەزێت

ئەمڕۆ پێج شەممە ٩ی ئایاری ٢٠٢٤ نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم گۆڕانکاری بەسەردا هات و نرخەکەی دابەزی  و هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە دوو هەزار و ٣١٠  دۆلاری ئەمریکی مامەڵەی پێوەدەکرێت. 

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە (٥٣٨) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٢ بە (٤٩٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە (٤٧٦) هەزار دینارە.

نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە (٤١٤) هەزار دینارە.

جێگای ئاماژەیە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٥ هەزار و ٨٠٠ دینار دەشکێنرێتەوە.



PM:01:08:09/05/2024