پڕۆفیسۆرێكی دەروونی كورد كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


پڕۆفیسۆرێكی دەروونی كورد بەناو د.شەمس، كە لە هەمانكاتدا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەكی یەكێك لە وڵاتە ئەوروپییەكان بووە كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

هاوڕێیەكی د.شەمس رایگەیاندووە "د.شەمس خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانە و ماوەی 35 ساڵە لە ئەوروپا ژیان بەسەر دەبات و پڕۆفیسۆری دەروونی و بەڕێوەبەری نەخۆشخانەیەك بووە".

ئەو هاوڕێیەی وتویەتی "د.شەمس پیاوێكی بێدەنگ و هێمن بوو، بەڵام بەهۆی تێكچوونی پەیوەندییەكانی لەگەڵ ژن و منداڵەكانی و بیستنەوەی ئەو قسانەی كە لەسەر منداڵەكانی دەكرا بە توندی تووشی ماددەی هۆشبەر و بوو، هەروەها باری دەرونیشی باش نەبوو، بۆیە لە كۆتاییدا خۆی خستە ژێر شەمەندەفەرێك و كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا".



PM:08:24:02/08/2022