بەهجەت یەحیا دوای هەشت ساڵ بێدەنگی بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

هونەرمەندی گۆرانیبێژی دیاری کورد بەهجەت یەحیا پاش هەشت ساڵ بێدەنگی، لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی بەرهەمێکی نوێیە، کە بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا بڵاویبکاتەوە. 

بەهجەت یەحیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئاماژەی بە بەرهەمە تازەکەی کردووە و دەڵێت" سەرقاڵی تۆمارکردنی بەرهەمێکی نوێیەتی و کە ئارام سەردار کاری موزیک و تۆمارکردنی بۆ کردووە". 

بەهجەت یەحیا، لە ساڵی ١٩٦٥ لە شاری سلێمانی لەدایكبووە، لە ساڵانی هەشتاکانی سەدەی ڕابردوو دەستی بە کاری هونەری کردووە، خاوەنی چەندین ئەلبووم و گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە. 


PM:01:42:03/08/2022