بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی كۆتایی بە كارەكانی هات


ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا، بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی سلێمانی بەبۆنەی خانەنشینبوونییەوە كۆتایی بە كارەكانی هات و ماڵئاوایی كرد.

بەپێی هەواڵێكی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی كە لە فەیسبووكی خۆیان بڵاویانكردۆتەەوە،  ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/8/2022 ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا قادر لە دوو كۆبونەوەی جیادا ماڵئاوایی لە بەڕێوەران و لێپرسراوان و فەرمانبەرانی ناو فڕۆكەخانە كرد و لە كۆبوونەوەكاندا  ناوبراو جەختی لە بەردەوامی پێدان لە هەمەئاهەنگی نێوان فەرمانبەران و دڵسۆزی و پێشخستنی زیاتری فڕۆكەخانەی دووپاتكردەوە وە كارەكانی پێكەوەیی لەماوەی ڕابردوودا بەرز نرخاند، لەمڕۆشەوە هەندرێن هیوا موفتی، جێگری بەڕێوەبەر راسپێردراوە وەک بەڕێوەبەری گشتی بۆ راپەڕاندنی كارەكانی فڕۆكەخانە بەوەكالەت.


ئەندازیار تاهیر عەبدوڵا ماوەی زیاتر لە 15 ساڵە بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.



PM:01:40:04/08/2022