بەپێی ڕاگەیەندراوێکی نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ هادی عامری سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ جنین بلاسخارت نوێنەری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، له‌باره‌ی دواین پێشهات و رێگه‌كانی كرانه‌وه‌ی چه‌قبه‌ستووی سیاسی، پێویستی به‌رده‌وامی گفتوگۆ و رێكه‌وتنه‌كان، به پشتبه‌ستن به ده‌ستووری عێراق كۆبوونه‌وه.
لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" لە دیدارەکەدا تاوتوێی بۆردومانەکانی تورکیا و ئەو پێشێلکارییانەی کە لەلایەن ئەو وڵاتەوە دەکرێتە سەر سنوورەکانی عێراق کرا، هاوکات جەختکرایەوە لە سه‌قامگیری دۆخی سیاسی و گه‌یشتن به رێككه‌وتنی هاوبه‌ش كه هه‌موو لایه‌نه عێراقییه‌كان له‌سه‌ری كۆكبن".