بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە قەزای کەلار ڕوویدا

نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بوومەلەرزەیەک بەگوڕی (٤) پلەی ڕێختەر قەزای کەلاری هەژاند. 

ئاراس جەبار، شارەزای بواری كەشناسی لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" كاتژمێر (١٢:٧) خولەكی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە نێوان قەزاكانی (كەلار - خانەقین)، بوومەلەرزەیەك ڕوویدا". 

ئەوەشی خستەڕوو، گوڕی بوومەلەرزەکە (٤) پلە بە پێوەری ڕێختەر بووە، هاوکات قوڵای بوومەلەرزەكەش (١٠) كیلۆمەتر بووە.


PM:02:05:05/08/2022