ژنێکی گەنج بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

لە شاری مەهابادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ژنێکی تەمەن (٢٣) ساڵان بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی لەگەڵ هاوسەرەکەی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.   

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە شاری مەهاباد ژنێکی تەمەن (٢٣) ساڵ بەناوی (شەیدا نەسیری) بەهۆی کێشە و دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوسەرەکەی، لە ڕێگەی خواردنی حەب کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بەپێی ئامارێکی ئەو ڕێکخراوە، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا (٣٣) ژن لە شارە جیاوازەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.  


AM:09:02:06/08/2022