ڕاگەیەندراوێكی بەپەلە لە فەرمانبەرانی گرێبەستەوە سەبارەت بە خۆپیشاندانەكەی ئەمڕۆ


دەستەی سەرپەرشتی لە فەرمانبەرانی گرێبەست رەتیدەكەنەوە كە ئەمڕۆ بەشداری خۆپیشاندان بكەن كە لەلایەن جوڵانەوەی نەوەی نوێ رێكدەخرێت.

فەرمانبەرانی گرێبەست لە راگەیەنراوێكدا رایانگەیاندووە "وەك ئاشكرایە كاتژمێر 5ی ئەمڕۆ شەممە خۆپیشاندان لەلایەن جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە شار و شارۆچكەكانی هەرێم ڕێكدەخرێت، لەلایەن كەناڵی فەرمی ئەو حزبەشەوە ئەوە ڕاگەیەندراوە كە فەرمانبەرانی گرێبەست بەڵێنی پشتیوانی و بەشداریكردنیان داوە لەم خۆپیشاندانە".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئێمە وەك دەستەی نوێنەرایەتی فەرمانبەرانی گرێبەست سەرلەبەری ئەو هەواڵە ڕەت دەكەینەوە و ڕایدەگەیەنین سەرەڕای ئەوەی پشتیوانی داوای ڕەوای سەرجەم چین و توێژەكانین، بەڵام بەهیچ جۆرێك بەشداری لەو خۆپیشاندانە ناكەین و نامانەوێت پرسەكەمان تێكەڵی ململانێی حزبی بكرێت، داواكاریشین هیچ هێز و لایەنێكی سیاسی بۆ مەرامی حزبی بەناوی فەرمانبەرانی گرێبەستەوە لێدوان نەدەن".



PM:04:54:06/08/2022