نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلار بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی دینار بەرامبەر بە دۆلاری ئەمریکی لە کاتی کردنەوەی بازارەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

ئەحمەد رەشید خاوەنی نووسنگەی قەڵای پشدەر لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە (سپی) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ هەزار و ٥٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٨ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٥١ هەزار و ٤٥٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٥١ هەزار و ٦٠٠ دینار بوو. 

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٧٨ هەزار و ٢٠٠ دینارە، دوێنێ بە ١٧٨ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو. 

نرخی دراوەكانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی توركی بە ٨ هەزار و ٢٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٤ هەزار و ٧٩٠ دینارە.

- نرخی یەك ملیۆن لیرەی سووری ٣٦١ هەزار دینارە.


AM:11:19:10/08/2022