بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هه‌رێم رایدەگەیەنێت" پرۆسەی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران بە یەکجاری کۆتایی هات و ٣٢٢ هەزار و ٣٨٧ تۆن و ٤٠ کیلۆن گەنم وەرگیراوە".
نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی له وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد" پاش ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم له ٢٥ی ئایاری ئه‌مساڵ ده‌ستیپێكرد، ده‌ست به وه‌رگرتنی گه‌نم كرا، به‌هۆی بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر له بارهه‌ڵگر له به‌رده‌م سایلۆكان كه گه‌نمیان هێنابوو به ناچاری پرۆسه‌ی وه‌رگرتنمان درێژه پێدا تا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، ئه‌مڕۆش به یه‌كجاری پرۆسه‌ی وه‌رگرتنی گه‌نم راگیرا".
تائێستا بڕی گەنمی وەرگیراو بەم جۆرە یە:
سلێمانی: (١٤١٫٢١٧٫٤٠٠) سەدوچل ویەک هەزار و دوسەد و حەڤدە تەن وچوارسە دکیلۆ .
هەولێر: (١٢٣٫٠٤٦٫١٦٠) سەدوبیست وسێ هەزارو چل وشەش تەن وسەدوشەست کیلۆ .
دهۆک: (٥٨٫١٢٣٫٤٨٠) پەنجاوهەشت هەزارو سەدوبییت وسێ تەن وچوارسەدو هەشتا کیلۆ .
کۆی گشتی گەنمی وەرگیراو لە هەرێمی کوردستان بریتی یە لە:
(٣٢٢٫٣٨٧,٠٤٠) سێ سەدو بیست ودوهەزارو سێ سەدو هەشتاوحەوت تەن وچل کیلۆ وەرگیراوە .
لای خۆشیەوە شاخەوان عەبدوڵا جێگری دووەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" شایستەی دارایی جوتیارانی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵەکانی (٢٠١٤، ٢٠١٥ و ٢٠١٦) خرایە سەر حسابی وەزارەتی بازرگانی".
ئەوەشی خستەڕوو، دوێنێ لە دوایین کۆبوونەوەمان لەگەڵ وەزیری بازگانی رێککەوتین لەسەر ئەوەی تەواوی ئەو برە پارەیە هەفتەی داهاتوو رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و دابەشی سەر جوتیاران بکرێت، بەداخەوە هەوڵی ئەوە دەدرا کە تەنها (١٠٠) ملیار رەوانە بکرێت بۆ ئەمساڵ لە کۆی (٣٠٩) ملیار، بەڵام ئەوەمان رەتکردەوە و دواجار دەبێت هەموو ئەو پارەیە لە هەفتەی داهاتوو رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت و بەسەر جوتیاراندا دابەش بکرێت.