وەزارەتی شارەوانی کۆتا وادەی بۆ لێخۆشبوونی قەرزی ئاو ڕاگەیاند

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٤ی ئاب، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێم ئاشکرای کرد، تا ٢٠ی ئەیلوولی ئەمساڵ كاركردن بە بڕیاری لێخۆشبوونی بەشێكی قەرزی ئاو كۆتایی دێت

کەناڵی سپی میدیا  لە تێلیگرام جۆین بکە  ..

وەزارەتی شارەوانی لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، "لە ماوەی ڕابردوودا حكوومەتی هەرێمی كوردستان لەپێناو بەرژەوەندی گشتیی هاووڵاتییان و بە تایبەتی ئەو هاوبەشانەی ئاو كە قەرزی حكوومەتیان لایە، بڕیاریدا بە ڕێژەی ١٥% داشكاندن بۆ قەرزی كرێی ئاو بكرێت و هاووڵاتییانیش بەشێوەیەكی بەرچاو پێشوازیان لە بڕیارەكەی حكوومەت كرد." 

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەشی ڕاگەیاندووە "ئێستاش كاركردن بە بڕیارەكە بەردەوامە، بەڵام ٢ۆی ئەیلولی ٢٠٢٢ دوا وادەی كاركردن و سوودمەندبوونە لە لێخۆشبوون".

 

داواشدەکات هاوڵاتیان لە نزیكترین كاتدا سەردانی بنكە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستاندا بكەن و مامەڵەی سوودمەندبوون بكەن، ئەگینا دوای وادەی دیاریكراو بڕیارەكە بە هیچ شێوەیەك درێژ ناكرێتەوە.



AM:11:17:14/08/2022