ناوی ئەو شوێنانەی ئەمڕۆ مووچە وەردەگرن

دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی فەرمانبەر و مووچەخۆرانی هەرێم بەردەوامە و بڕیارە ئەمڕۆ چەند شوێنێك مووچەكانیان وەربگرن.

 

بەگوێرەی  ئەو لیستەی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٨ ی ئاب،  لەلایەن وەزارەتی داراییەوە بڵاوكراوتەوە مووچەی سەرۆكایەتی هەرێم، سەرۆكایەتی پەڕلەمان، سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران، دابەشدەكرێت.

 

لە ڕۆژی یەكی ئەم مانگە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم لیستی دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوتی بڵاوكردەوە و لە ڕۆژی٢٠ ی ئەم مانگە كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی حەوت دێت.

 

 



AM:09:31:18/08/2022