كارەبای هەڵەبجە داوایەك لە هاوڵاتیان دەكات


بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە داوا لە هاوڵاتیان و شوێنە گشتییەكان دەكات هاوكاریان بن لە هەڵمەتی كۆكردنەوەی پارەی كارەبا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای هەڵەبجە لە راگەیەنراوێكدا رایگەیاندووە، لەژێر ڕۆشنایی بڕیارو كۆبونەوەكانی وەزارەتی كارەبا،  بۆ ئەوەی پارەی كارەبا كەڵەكە نەبێت لەسەر هاوڵاتیان و نەبێتە بارگرانی بەسەر شانی هاوبەشانیانەوە و وەك ئەركی سەر شانیان دەستیان كردووە بە هەڵمەتێكی فراوانی كۆكردنەوەی داهاتەكانی بەتایبەت داهاتی كارگەو كێڵگە پەلەوەریەكان و دوكاندار و كاسپكاران.

كارەبای هەڵەبجە دەڵێت "داوا لەهاوڵاتیان دەكەین هاوكاری كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بن لەكاتی كۆكردنەوەی پارەی كارە بۆئەوەی بتوانین كارەبایەكی باشترو پرۆژەی زیاتر  لە سنورەكەمان جێبەجێ بكەین".



PM:01:46:19/08/2022