هەڵەبجە.. گەنجێکی تەمەن (٢٤) ساڵ بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پۆلیسی هەڵەبجە رایدەگەیەنێت" گەنجێکی تەمەن (٢٤) ساڵ بە فیشەکێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا". 

مقدم بەرزان عوسمان محمد وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە ڕایگەیاند" گەنجێکی تەمەن (٢٤) ساڵ بە ناوی شاخەوان ڕەسوڵ حەمە غەریب پیشە وەستای فڕنی سەمون سەڵت فیشەکێکی ناوە بە سەری خۆیەوە بە مەبەستی خۆکوشتنی لە گەڕەکی فەرمانبەران". 

ئاماژەی بەوەشكرد، لەبەرسەختی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی سلێمانی کرا، بەڵام لەوێ گیانی لەدەستدا.

باسی لەوەشكرد، دۆسیەی لێکۆڵینەوەی لە بنکەی پۆلیسی هەڵەبجە بۆ ڕێکخرا بۆ لێکۆڵینەوە لە هۆکاری ڕوداوەکە.


PM:12:45:20/08/2022