بارزانی: چەكی دەستی چەكدارانی داعش بەهێزترە

‌مەسعود بارزانی
مەسعود بارزانی سەرۆكی (ماوە بۆ درێژكراوە)ی هەرێمی كوردستان و لۆران فابیۆس وەزیری دەرەوەی فەرەنسا كۆنگرەیەكی  رۆژنامەوانییان سازكردو تێیدا باسیان لە بارودۆخی عێراق و هەرێمی كوردستان.

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا بارزانی سوپاسی هاتنی وەزیری دەرەوەی فەرەنسای بۆ هەرێمی كوردستان كرد و رایگەیاند، كە هاتنیان پاڵپشتییەكی گەورەیە بۆ گەلی كوردستان.


وتیشی "رێگەنادەین كە تیرۆریستان پەیوەندی لە مێژینەی كورد و عەرەب تێكبدەن".

هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا بارزانی رایگەیاند "هەرێمی كوردستان كوردستان شەڕی دەوڵەتێكی تیرۆریستی دەكات نەك بەتەنیا رێكخراوێكی چەكدار". گوتیشی "چەكی دەستی چەكدارانی داعش بەهێزترە".

له‌درێژه‌ی‌ وته‌كانیدا له‌گه‌ڵ لۆران فابیۆس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا له‌میانی‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی‌ هه‌رێم وتیشی: "پێویست ناكات كه‌س كوڕی خۆی بنێرێت بۆ ئه‌و شه‌ڕه‌ی‌ له‌گه‌ڵ داعش به‌رپا بووه‌".

بارزانی دڵنیایی دایە گەلی كوردستان لە سەركەوتنیان بەسەر چەكدارانی داعش و گوتی "گەلی كوردستان دڵنیادەكەینەوە كە ئێمەی گەلی كورد پێشمەرگەی قارەمان و دۆستی دڵسۆزمان هەیە، بۆیە سەركەوتن هەر بۆ ئێمەیە".



PM:03:58:10/08/2014