"پێویستە كێشە و قەیرانەكانی عێراق بە شێوازی دیالۆگ چارەسەر بكرێن"

ئەمڕۆ دووشەممە مەسعود بارزانی و نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق كۆبوونه‌وه‌ و جەختیان لەوەكردەوە، پێویستە كێشە و قەیرانەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستور و بە شێوازی دیالۆگ چارەسەر بكرێن.

به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی باره‌گای بارزانی، ئه‌مڕۆ لە سەڵاحەددین مەسعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان پێشوازی لە جنین پلاسخارت، نێردەی تایبەتی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتوەكان لە عێراق كرد، لە دیدارەكەدا بیروڕا لەبارەی بارودۆخی سیاسی عێراق و قەیرانی سیاسی ئاڵوگۆڕ كرا.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، هەردوولا جەختیان لەوەكردەوە كە پێویستە كێشە و قەیرانەكانی عێراق لە چوارچێوەی دەستور و بە شێوازی دیالۆگ چارەسەر بكرێن.

ماوەی زیاتر له‌ هه‌شت مانگه‌ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختەی په‌رله‌مانی عێراق به‌ڕێوه‌چووه‌، به‌ڵام تا ئێستا لایه‌نه‌كان نه‌گه‌یشتونه‌ته‌ رێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت، له‌ ئێستاشدا ره‌وتی سه‌در داوای هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ ده‌كات و چوارچێوه‌ی هه‌مانگیش به‌ مه‌رج داواكه‌ی قبوڵكردوه‌.


PM:03:58:22/08/2022