نەتەوە یەکگرتووەکان: لە خۆپیشاندان گرنگتر رێزگرتنە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت

نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ڕایگەیاند "مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەشێکی دانەبڕاوی دیموکراسییە، بەڵام لەوە گرینگتر پابەندیی دەستووری و ڕێزگرتنە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت. "

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٣ی ئابی ٢٠٢٢،  یۆنامی لە ڕاگەیەنراوێکدا ڕایگەیاند، "مافی خۆپیشاندانی ئاشتییانە بەشێکی دانەبڕاوی دیموکراسییە".

وتیشی " لەوەش گرینگتر پابەندیی دەستووری و ڕێزگرتنە لە دامودەزگاکانی دەوڵەت کە پێویستە بێ هیچ گیروگرفتێک کاری خۆیان بکەن بۆ خزمەتکردنی خەڵکی عیراق ئەنجام بدەن." 

ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەکی لە لایەنگرانی سەدر لەبەردەم ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق خێمەیان هەڵدا و مانگرتنیان ڕاگەیاند، هاوکات چەند داوایەکیشیان ئاڕاستەکرد کە یەکەمینیان هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیانە، هەر بەوهۆیەوە، ئەنجومەنی دادوەریی عێراق کاری سەرجەم دادگاکانی لە عێراق هەڵپەسارد.   

لە کاتێکدا ئێستا، هەردوو دامەزراوەی پەرلەمان و ئەنجومەنی دادوەری لە عێراق کارەکانیان ڕاگیراوە و تەنها ئەنجومەنی وەزیران وەک حکومەتێکی کاربەڕێکەر کارەکانی بەڕێوەدەبات.   



PM:03:44:23/08/2022