سبەینێ نرخی بەنزین دادەبەزێت

بڕیارە لە سبەینێوە جارێکی دیکە نرخی بەنزین بە هەرسێ جۆرەکەیەوە بۆ هەر لیترێک بە بڕی (٧٥) دینار دابەزین بەخۆوە ببینێت. 

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، سبەینێ پێنج شەممە ٢٤ی ئابی ٢٠٢٢ نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سنوری شاری سلێمانی بۆ هەر لیترێک (٧٥) دینار بە هەرسێ جۆرەکەیەوە دادەبەزێت. 


بەپێی دابەزینەکە، نرخی بەنزینی نۆرماڵ دەبێتە هەزار و ٧٥ دینار، سوپەر دەبێتە هەزار و  دینا٤٠٠ر، هەروەها بەنزینی محەسەن دەبێتە هەزار و ٢٥٠ دینار.

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی بەنزین چەند جارێك بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەخۆوە بینی، کە چەند جارێكیش شۆفێران دژی بەرزبوونەوە و خراپی کوالێتی بەنزین گردبوونەوە و ناڕەزایەتییان ئەنجامداوە.


PM:05:06:24/08/2022