بەڕێوەبەرایەتییەكی حكومەتی هەرێم ژمارەیەك هەلیكار رادەگەیەنێت


بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی پارێزگای سلێمانی ژمارەیەك هەلیكاری راگەیاند و هەر كەسێكیش ئارەزومەند بێت دەتوانێت سیڤی رەوانە بكات.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی لە پارێزگای سلێمانی لەڕاگەیەندراوێكدا رایگەیاندووە "بە پاڵپشتی ڕێكخراوی سندوقی نەتەوەیەكگرتوەكان بۆ دانیشتوان، بۆ كردنەوەی پێنج خولی ڕاهێنان لەم بوارانەی خوارەوە پێویستمان بە ڕاهێنەرە، هەر كەس ئارەزومەندە وەك ڕاهێنەر خولەكان بڵێتەوە، (cv) زانیاری كەسی بنێرێت بۆ ئەو ناونیشانانەی ئاماژەیان پێكراوە".

هەلیكارەكان (دیزاینی جلوبەرگ، كاری دەستی، فێربوونی شۆفێری، خواردن دروستكردن، ئارایشتگا).

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردوە "دوا كات بۆ وەرگرتنی (cv) ڕۆژی دووشەممە 29ی ئابی 2022 كاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ دەبێت، ئارەزومەند لەهەر بوارێك ڕاهێنەرە با لە(cv) ی ئاماژەی پێ بدات".

سیڤی زانیاری كەسی بنێرن بۆ ئەم ناونیشانانە.
یەكەم: بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی كۆمەڵایەتی سلێمانی.سلێمانی / گردی جۆگە/ خوار ئامادەیی هەڵكەوتی كوڕان
دوەم: ئیمەیڵ / [email protected]



PM:08:45:24/08/2022