کەرکوک.. لەسەرەی وەرگرتنی گازی ئۆتۆمبێل هاوڵاتییەک دەکوژرێت

ئەمڕۆ هەینی ٢٦ی ئابی ٢٠٢٢ لە وێستگەیەکی سوتەمەنی شاری کەرکوک دوو شۆفێر لەسەر نۆرەی وەرگرتنی گاز دەبێت بە شەڕیان و کەسێک گیانی لەدەستدا.

سەرچاوەیەکی ئەمنی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک ڕایگەیاند" لە سەرەی وەرگرتنی گازی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر، لە نزیک وێستگەی تاهیر لە گەڕەکی پەنجا عەلی دوو شۆفێر دەبێت بە شەڕیان لەسەر ئەوەی شوێنی یەکتریان گرتووە، بەهۆیەوە یەکێکیان تەقە دەکات و ئەوەی دیکە دەکوژێت". 

ڕوونیشیکردەوە، دواتر یەکێک لە شۆفێرەکان، کە عەرەب بووە دەمانچەی پێبووە و فیشەکێکی ناوە بە شۆفێرەکەی دیکەوە، کە بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە. 


PM:05:15:26/08/2022