فەرمانێكی بەپەلە لە كازمییەوە بۆ هێزە ئەمنییەكان


مستەفا كازمی فەرمانی داوە بە قەدەغەكردنی تەقەكردن لە خۆپیشاندەران لەلایەن هێزە ئەمنی و سەربازییەكان یاخود هەر چەكدارێكی تر.  

مستەفا كازمی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق رایگەیاندووە "جەخت لەسەر پابەندبوونی وەزارەتەكان و دەزگاكان و دەزگا ئەمنی و سەربازییەكان دەكەینەوە بۆ كاركردن بەپێی ئەو چوارچێوەی و دەسەڵاتانەی كە پێیان دراوە".  

كازمی وتویەتی "هێزە ئەمنییەكان بەرپرسیارن لە پاراستنی خۆپیشاندەران، هەر پێشێلكارییەك لە هێزە ئەمنییەكانەوە ئەنجام بدرێت، لێپرسینەوەی یاسایی دەبێت".  

 هەروەها فەرمانی داوە بە ئەنجامدانی لێكۆڵینەوەیەكی بەپەلە لە ڕووداوەكانی ناوچەی سەوز و تەقەكردنەكان كە بووەهۆی كوشتن و برینداربوونی چەند خۆپیشاندەرێك.  

بەهۆی خۆپیشاندانەكانی ئەمڕۆی پارێزگاكانی عێراق تائێستا نزیكەی 12 خۆپیشاندەر بە تەقەی هێزە ئەمنییەكان كوژراون.



PM:09:17:29/08/2022