کەشناسی هەرێم لەبارەی ڕەوشی کەشوهەوا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

کەمێک پێش ئێستا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینییەکانی كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی پارێزگاكانی بڵاوكردەوە. 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ، هەروەها خێراى با (١٠ - ٢٠) کم دەبێت و مەوداى بینین (٨ - ١٠) کم دەبێت. 

لە بەشێکی تری بڵاوکراوەکەدا کەشناسی هەرێم لەبارەی کەشوهەوای سبەینێ ئاماژەی بەوەکردووە، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێراى با (١٠ - ٢٠) کم دەبێت و مەوداى بینین (٨ - ١٠) کم-ە. 


AM:10:42:30/08/2022