مێرمنداڵێکی تەمەن (١٧) ساڵان کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

مێرمنداڵێکی تەمەن (١٧) ساڵ، لە کامێرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەهۆی کێشەیەکی خێزانی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، مێرمنداڵێکی خەڵکی کامێران بە ناوی سینا سادقی تەمەن (١٧) ساڵ، بەهۆی کێشەی خێزانییەوە و لە ڕێگەی خواردنی حەب هەوڵی خۆکوشتنی داوە، دوای گواستنەوەی بۆ نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. 

بەپێی ئامارێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای هاوینی ئەمساڵەوە، لانی کەم (١٢) منداڵ و مێرمنداڵی تەمەن خوار (١٨) ساڵ لە شارە جیاوازەکانی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


PM:02:11:30/08/2022