خۆرگیران روودەدات


بڕیارە لە پاشنیوەڕۆی ڕۆژی 25-10-2022، خۆرگیران لە بەشێك لە ناوچەكانی جیهان ڕوودەدات و بۆ ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێر بەردەوام دەبێت.   

ئاراس جەبار، كەشناسی كورد لە بڵاوكراوەیەكدا ڕایگەیاندووە "چاوەروان دەكرێت لە رێكەوتی 25-10-2022 دیاردەی خۆرگیرانی نیمچەیی ڕووبدات و لە ھەر یەك لە وڵاتانی ئەوروپا، سیبیریای رۆژئاوا، ئاسیای ناوەراست و رۆژئاوا و باكوری رۆژھەڵاتی ئەفریقا بەرێژەی جیاواز ببینرێت".   

 ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە، "لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستانیش خۆرگیرانەكە بەنزیكەی دوو كاتژمێر و 30 خولەك دەخایەنێت لە كاتژمێر 1:00ی پاشنیوەرۆ دەستپێدەكات و كاتژمێر 3:30 خولەكی دوای نیوەرۆ كۆتایی پێدێت، بە رێژەكەشی 48% بۆ 51% بەدی دەكرێت."  

  



PM:10:35:03/09/2022