"تاڵانیی لەچەندین ماڵی مەخمور دەكرێت"

دوێنێ لەگەڵ ئازادكردنی شارۆچكەی مەخموردا، ماڵی چەند هاوڵاتییەك تاڵان دەكرێت، پێشمەرگەش دەڵێت ئێمە نەمانكردوە‌و كۆمەڵێك خەڵك كردویانە.

چەندین هاوڵاتی دانیشتوی مەخمور لەكاتی گەڕانەوەیان بۆ ماڵەكانیان باسی ئەوە دەكەن كە دزی لەماڵەكانیان كراوە‌و تاڵان كراون. بەرپرسانی پێشمەرگەش دەڵێن ئەوە كاری پێشمەرگە نیە‌و چەند خەڵكێك دوای رزگاركردنی مەخمور هاتوونەتە ناوشارەكەوەوە دزییان كردوە.

بەپێی قسەی ئەو هاوڵاتیانە كەلوپەلی ناوماڵ‌و لە یەك د‌وو حاڵەتیشدا ئاڵتونیان بردوە.

سەرچاوەی پێشمەرگەش دەڵێت ئێمە بەرپرسیار نین و ئەمە خەڵكانێك كردویانە كە لەكاتی رزگاركردنی مەخمور هاتوونەتە نێوشارەو ئەو بارودۆخەیان بەكار هێناوە‌و تاڵانییان كردوە.

هەندێك لەو هاوڵاتیانە وەك لەشاشە تەلەفزیۆنەكانەوە دەركەوت، ئاماژەیان بۆ ئەوە دەكرد لەكاتی هاتنی داعش هیچ ماڵێك تاڵان نەكراوە.



PM:09:07:11/08/2014