وێنە.. تارا رەسوڵ خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ستۆكهۆڵم كاندید دەکات

گۆرانیبێژی ناسراوی کورد تارا رەسوڵ لەسەر پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید خۆی بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەكانی ستۆكهۆڵم كاندیدكرد.

تارا رەسوڵ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نوسیویەتی" لە لایەن حیزبەکەم (پارتی سۆسیال دیموکراتی سوید) کاندید کراوم بۆ هەڵبژاردنی شارەوانی ستۆکهۆڵم، بۆ زیاتر خزمەتکردن و بەرەوپێش چوونی وڵاتی سوید هیوادارم کوردانی دانیشتوی ستۆکهۆڵم دەنگ بدەن بە پارتی سۆسیال دیموکرات، لەناویشیاندا بەندە (تارا رەسوڵ)". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ماوەی چەند ساڵێکە لەسەر پارتی سۆسیال دیموكراتی سوید لە دادگای ستۆكهۆڵم وەك سیاسەتمەدار كاردەكەم و دەمەوێت لە ڕێگەی شارەوانییەكانەوە خزمەتی زیاتر بكەم. 

تارا ڕەسوڵ لە ساڵی (١٩٧٥) لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، ماوەی چەند ساڵێکە چووەتە دەرەوەی وڵات، یەکێکە لە گۆرانیبێژە دیارەکانی کوردستان و چەندین بەرهەمی هونەری و ئەلبوومی تۆمارکراو و بڵاوکراوەی هەیە، لە ئێستاشدا ئەندامی پارتی سۆشیال دیموکراتی سویدە.


PM:11:25:04/09/2022