تا ئێستا UN هیچی بۆ ئاوارەکان نەکردووە

‌نیكولای ملادینوف، نوێنەری نەتەوە یەکرتووەکان لە عێراق
لەدوای داگیرکردنی موسڵ لەیەن چەکدارانی داعشەوەو هاتنی دەیان هەزار ئاوارەی تر بۆ شارەکانی کوردستان، بەڵام تا ئێستا هەموو دامەزراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ١٠% پێداویستییەکانی ئاوارەی دابین نەکردووە، لەکاتێکدا خزمەتگوزارێکی خۆیان ماگانە نزیەکی ٥٠ هەزار دۆلار دەکەوێت.
سەرچاوەیەکی نزیک لە رێکخراوەکانی کۆمەڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان بە سپی مدیای راگەیاند کە تا ئێستا رێکخراوەکانی ئەو دەزگا نێودەوڵەتیە لە ١٠% پێداویستیەکانی ئاوارەکانی دابین نەکردووە، ئەمە لەکاتێکدا کە لەدوای داگیرکردنی موسڵەوە لەلایەن داعشەوە رۆژانە نەک فەرمانبەرێکی پلە بەرز، بەڵکو خزمەتگوزارێک هەر نەفەرێکی خێزانەکەی رۆژانە ٢٩٤ دۆلاری بۆ خەرج دەکرێت.
ئەو سەرچاوەیە وتی کارمەندانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق نزمترین پلەیان لە ٢هەزار دۆلارەوە دەستپیدەکات تا  ١٥ هەزار دۆلار، خزمەتگوزاری وا هەیە مانگانە ٥٠ هەزار دۆلار ( ٥ دەفتەر دۆلار) دەکەوێت، لەکاتێکدا ئەم مووچە زۆرەیان هەیە، بەڵام تا ئێستا لەسەرتاسەری کوردستاندا واتە هەر سێ شارەکە تەنها لە ١٠% پێداویستی ئاوارەکانیان جێبەجێکردووە.
ئەو سەرچاوەیە وتی یارمەتیدانی هەموو ئەو ئاوارانە لە دابینکردنی خێەمەوە تا بچووکترین پێداویستی کەوتۆتە سەر شانی رێکخراوە لۆکاڵەکان و خەڵک ئیدارەی پارێزگاکانی هەرێم.
ئەو سەرچاوەیە وتی وا نزیەکەی مانگێکە پادشای سعودیە ٥٠٠ ملیۆن دۆلاری بەخشیوتە ئاوارەکانی عێراق، بەڵام ئەو بڕەش بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکەی سپی نەخراوەتە بواری جێبەجیکردنەوە. 



PM:01:55:12/08/2014