حكومەتی هەرێم كار بۆ دابینكردنی نەوتی زستان دەكات


حكومەتی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت، سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ وەرزی زستان تا بەسەر هاوڵاتیاندا دابەش بكرێت.

بەپێی راگەیەنراوی ئەمڕۆی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران، لە كۆبوونەوەكەدا باس لە ئامادەكاریی پێویست بۆ دابینكردنی نەوتی سپی بۆ هاووڵاتیان كراوە لە وەرزی زستان، هاوشێوەی ساڵانی پێشوو بەهەماهەنگی لە گەڵ حكومەتی فیدراڵ. 

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا، لەمبارەیەوە ئامادەكاری پێویست بكرێت بۆ دابەشكردنی نەوتی سپی بە تایبەتی بۆ ناوچە سارد و شاخاوییەكان . بۆ ئەم مەبەستەش، وەزیری سامانە سروشتیەكان بە وەكالەت و وەزیری هەرێم بۆ كاروباری دانوستان لەگەڵ حكومەتی فیدڕاڵیی ونوێنەرایەتی حكومەتی هەرێم لە بەغدا راسپێردران بۆ ئەنجامدانی كاری پێویست".



PM:07:44:07/09/2022