حكومەت مینحەیەكی پێنج ملیۆنی بۆ ئەم توێژە خەرج دەكات


حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریداوە بە خەرجكردنی بڕی پێنج ملیۆن دینار وەك مینحە بۆ كەسوكاری ئەو پزیشك و كارمەندە تەندروستییانەی لە كاتی ڕووبەڕووبونەوەی كۆرۆنا كۆچی دواییان كرد.

بەپێی نوسراوێكی سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیران كە بۆ وەزارەتی تەندروستی نێردراوە، تێیدا هاتووە "ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر پێدانی بڕی پێنج ملیۆن دینار بۆ خانەوادەی شەهیدانی كۆرۆنا لە (پزیشكان و كارمەندانی تەندروستی) ئەوانەی لە كاتی دەوامی فەرمیدا تووشی كۆرۆنا بوون و بەم نەخۆشییە كۆچی دواییان كردووە".

سەرەتای 2020 ڤایرۆسی كۆرۆنا لەسەر ئاستی جیهان و كوردستان بڵاوبووەوە و بەو هۆیەشەوە ژمارەیەكی زۆر لە پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كە هێڵی پێشەوەی بەرگری بوون بۆ چارەسەركردنی تووشبوان كۆچی دواییان كرد.



PM:09:10:12/09/2022