تورکیا دوو چالاکوانی "پەکەکە" لە مەخمور دەڕفێنێت

دەزگای هەواڵگری تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە باکوری عێراق دوو چالاکوانی "پەکەکە"یان لە کەمپی مەخموور دەستگیرکرد و بردویانن بۆ تورکیا.

ئاژانسی هەواڵی (ئەنادۆڵ)ی تورکیا رایگەیاند" لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا دەزگای هەواڵگری (MİT) لە کەمپی مەخموری باکوری عێراق دوو چالاکوانی "پەکەکە"ی بە ناوەکانی (حەتیب گونەی) و ئایا (ئەحمەد سولەیمان) دەستگیرکران و برانەوە بۆ تورکیا".

کەمپی مەخمور کە بە کەمپی (پەنابەرانی شەهید رۆستەم جودی) ناسراوە، زیاتر لە (١٢) هەزار کەس لێی نیشتەجێن، کە لایەنگر و کەسوکاری گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکەن).

هەروەها له‌ سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه‌، دەوڵەتی تورکیا چه‌ند جارێك بۆردومانى ئه‌و كه‌مپه‌ى كردوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیانى گیانى‌ و ماددى لێكه‌وتۆته‌وه‌.


PM:12:16:14/09/2022