سلێمانی.. ئەو کەسەی ژنەکەی و خەزور و خەسوی دایە بەر چەقۆ دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" ئەو کەسەی هاوسەر و خەسوو و خەزووری برینداركرد دەستگیركرا". 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانى لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە" دوای ئەوەی ئێوارەی ڕۆژی ١٧-٩-٢٠٢٢، هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگاداركرایەوە لە بوونی ڕوداوێك لە ناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی، دەستبەجێ هێزەكانی پۆلیسی فریاكەوتن گەیشتنە شوێنی ڕوداوەكەو دەركەوت كە  تۆمەتبارێك بە چەقۆ هێرشیكردۆتە سەر هاوسەر و خەسوو و خەزووری و برینداری كردوون، دەستبەجێ تۆمەتبار  (م ، خ ، ح  تەمەن ٢١ ساڵ) لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی فریاكەوتنەوە دەستگیرکرا و بریندارەكانیش بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە". 

ئاماژەى بەوشکردووە، لەبەر تایبەتمەندێتی دۆسیەكە، تۆمەتبار ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە شاری سلێمانی كرا. 


PM:03:44:19/09/2022