بەرپرس و پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانێتی سیادەی سوننەكان ڕایدەگەیەنێت، دەنگ نادەن بە دەستلەكاركێشانەوەی حەلبوسی.
یەحیا محەمەدی، سەرۆكی لیژنەی پلاندانان و بەدواداچوون، هاوكات سەركردە لە هاوپەیمانێتی سیادەی سوننەكان كە خەمیس خەنجەر و محەمەد حەلبوسی سەركردایەتی دەكەن لەبارەی بڕیاری دەستلەكاركێشانەوەی حەلبوسی رایگەیاندووە "بەهۆی توانای سیاسی و بزێوی مەیدانی و ڕۆڵی گەورەی لە ڕەوڕەوی ئاوەدانكردنەوەدا، دەنگ نادەین بە دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك محەمەد حەلبوسی."
ئەمڕۆ كارنامەی رۆژی چوارشەممەی دانیشتنی پەرلەمانی عێراق بڵاوكرایەوە و تەوەرێكی دەستلەكاركێشانەوەی محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانە، ئەوەش مشتومڕی دروستكردووە و هەندێك لایەن پێیانوایە بەهۆی ئەوەیە كە ناوبراو دەیەوێت متمانەی هەموو لایەنەكان بەدەست بهێنێتەوە.