سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە دەستگیركرا


سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەی شەهید لەسەر دۆسیەی "كەمتەرخەەمی بەرامبەر زیادەڕۆیی" لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیركراوە.

بەپێی زانیارییەكان، ئەمڕۆ سێشەممە لەسەر فەرمانی دادگا، پۆلیسی پارێزگای هەڵەبجە، سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجەی دەستگیركردوە و تا یەكلاكردنەوەی دۆسیەكەش ناوبراو دەستبەسەر دەكرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، یەكێك لەو دۆسیانەی سەرۆكی شارەوانی هەڵەبجە لەسەری دەستگیركراوە، پەیوەندی هەیە بە تۆمەتباركردنی بەوەی "كەمتەرخەم بوە بەرامبەر زێدەڕۆیی لەسەر زەوی و موڵكی گشتی".




PM:09:57:27/09/2022