"داهاتی نەوتی مانگی رابردوو زیاتر لە نۆ ملیار دۆلاربووە"

وەزارەتی نەوتی عیراق ئاماری كۆتایی فرۆش و هەناردەی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو ڕاگەیاند، كە داهاتەكەی زیاتر لە نۆ ملیار دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەپێی دوایین ئاماری كۆمپانیای بە بازاڕكردنی نەوتی (سۆمۆ) لە مانگی ئابدا، بڕی هەناردەكراوی نەوتی خاو ١٠١ ملیۆن و ٨٥٩ هەزارو ٥٢٨ بەرمیل بووە، كە داهاتەكەی گەیشتۆتە نۆ ملیار و ٦٨٨ ملیۆن و ٩٠٣ هەزار دۆلار.


ئاماژەی بەوەشداوە" ئەو نەوتەی مانگی رابردوو هەناردەكراوە ١٠٠ ملیۆن و ٧٥٠ هەزار بەرمیل لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بووە و یەک ملیۆن و ١٠٩ هەزار و ٥٢٨ بەرمیلیشى لە کەرکوکەوە بۆ بەندەرى جەیهان بووە، نرخی هەر بەرمیلێكیش گەیشتووەتە ٩٥ دۆلار". 


PM:08:08:29/09/2022