هەپەگە: (١٢) سەربازی تورکیا كوژران و سێ سەنگەریش تێكشكێنراون

هێزەكانی پاراستنی گەل - هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" لە حەوت چالاكی هێزەكانی گەریلادا (١٢) سەربازی سوپای توركیا كوژران و سێ سەنگەر و چەكێكی ئەی – فۆر تێكشكێنراون". 

ناوەندی چاپەمەنی و راگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند"هێزەكانمان به‌ ئیراده‌یه‌كی گه‌وره‌وه‌، نمونه‌یه‌كی بێ هاوتای به‌رخودان نیشان ده‌ده‌ن و له‌ هه‌مان كاتدا گورزی قورس له‌ سوپای توركیا ده‌وه‌شێنن و لە حەوت چالاكی هێزەكانماندا (١٢) سەربازی سوپای توركیا كوژران و سێ سەنگەر و چەكێكی ئەی – فۆر تێكشكێنراون". 

لە بڵاوکراوەکەدا ئەوەش هاتووە" سوپای توركیا گۆڕەپانەكانی شەڕی (١٤) جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی، (١١) جار بە فڕۆكەی شەڕ، (٤٤) جار بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە كاتیوشا و هاوەن بۆردومان كردووە". 

دەقی ڕاگەیەندراوەکە بەم جۆرەیە: 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕیی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ:

لە ٢٨ی ئەیلول كاتژمێر ١٧:٤٠ بە چەكی قورس لە داگیركەران لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی شەهید ئاگر لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا وەشێنرا. لەو چالاكیەدا ٢ سەنگەر و چەكێكی ئەی- فۆڕ تێكشكێنران، ٢ داگیركەریش سزادران.

لە ٢٨ی ئەیلول كاتژمێر ١٩:٤٠ تیمە گەڕۆكانی یەژەئاستارمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی ساجایاندا.

لە ٢٨ی ئەیلول كاتژمێر ٢٢:٠٠ و ٠٠:٠٠ داگیركەران كاتێك ویستیان لە دەوروبەری سەنگەرەكانی شەڕی شەهید فەلاتی گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا سیستمی كامێرای حەراری دابنێن، بە چەكی سوك كرانە ئامانج.

لە ٢٩ی ئەیلول كاتژمێر ٠٦:٢٠ تیمە گەڕۆكەكانی یەژەئاستارمان داگیركەرانیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ خستە ژێر چاودێرییەوە و بە نیشانشكێن لە داگیركەرانیاندا و لەوێ داگیركەرێك سزادرا.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆكانی زاگرۆس لە هەرێمی خواكورك:

لە ٢٨ی ئەیلول تیمە گەڕۆكەكانمان بە چەكی قورس لە داگیركەران لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی شەهید ئاخین لە خواكوركیاندا. لەو چالاكیەدا سەنگەرێك لەناوبرا، ٢ داگیركەر سزادران. داگیركەران هەوڵیاندا كاتژمێر ١٠:٣٠ دەستوەردان لە گۆڕەپانی چالاكییەكەدا بكەن، بەڵام بە چەكی قورس لەوان درا. لەو چالاكیەشدا ٤ داگیركەر سزاران.

لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی جەنگی خابوری شەهید ساڤاش مەرعەشدا:

لە ٢٧ی ئەیلول هێزەكانمان یەكینەیەكی شاراوەی داگیركەران لە شاخی شەهید پڵنگیان لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی هەكاری خستە ژێر چاودێرییەوە. هێزەكانمان دوای ئەوەی داگیركەرانیان خستە ژێر چاودێرییەوە كاتژمێر ٠٩:٠٠ بە نارنجۆك و چەكی سوك لە داگیركەرانیاندا. لەو چالاكیەدا ٣ داگیركەر كە یەكیان پلەداربوو سزادران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر بە بۆمبی قەدەغە و چەكی كیمیایی:

لە ٢٨ی ئەیلول سەنگەرەكانی شەڕی گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی، سەنگەرەكانی شەڕی شەهید باهۆز لە گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ و سەنگەرەكانی شەڕی شەهید فەلات لە گۆڕەپانی بەرخودانی سیدا بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی ١٣ جار بۆردومان كران.

لە ٢٨ی ئەیلول سەنگەرەكانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی ئەشكەوتی برینداران بە بۆمبی قەدەغەی بەهێز بۆردومان كران.

هێرشەكانی سوپای توركی داگیركەر:

لە ٢٨ی ئەیلول گۆڕەپانی گوندی شی لە گارە، گۆڕەپانەكانی گۆلكا، شاخی چارچەل و گوندی شێلازێی مەتینا و گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ ١١ جار بە فڕۆكەی شەڕ بۆردومان كران.

لە ٢٩ی ئەیلول گۆڕەپانی بەرخودانی چەمچۆ، كوڕەژارۆ، ئەشكەوتی برینداران، ساجا، كاركەر، شاخی هەكاری، شاخی ئێف ئێم، شاخی جودی و شاخی ئامێدی بە هەلیكۆپتەری هێرشبەر ٤٤ جار بۆردومان كران.

لە ٢٧ و ٢٨ی ئەیلول گۆڕەپانەكانی بەرخودانی چەمچۆ، شاخی هەكاری و شاخی ئێف ئێم بە كاتیوشا و هاوەن بە دەیان جار بۆردومان كران.

لە ٢٨ی ئەیلول درۆن بەسەر گۆڕەپانەكانی بەرخودانی چەمچۆ، ساجا و شاخی جودیدا سوڕایەوە. 


PM:10:22:29/09/2022