کۆمەڵە .. بە درۆن هێرشکرایە سەر بارەگاکانمان


لە چیای هەڵگورد لە سەنوری ئێران، فەرماندەیەکی پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان رایگەیاند" ئێران بە سێ درۆنی بۆمبهەڵگر هێرشیکردووەتە سەر بارەگانمان".
 
ئەمڕۆ شەممە، ئەمجەد حوسێن پەناهی، فەرماندەی  پێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە چیای هەڵگورد رایگەیاندووە" سێ درۆن هاتنە سەر بارەگاکانمان و بۆردوومانیان کردین؛ پێنج مووشەک بەر بارەگاکانمان کەوتن. چەند مووشەکێکیش لە دەوروبەی بارەگاکان کەوتنە خوارەوە." 
 
فەرماندەکەی کۆمەڵە سووڕانەوەی درۆنەکان بە ناوچەکانیادا تا ئێستا دووپاتکردەوە.
 
زیاتر لە هەفتەیەک کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامە لە مووشەکبارانی هەرێم، چوار شەممەی رابردوو سوپای پاسدارانی زیاتر لە ٧٠ مووشەکیان ئاراستەی بارەگاکانی کۆمەڵەو حیزبی دیموکرات و پارتی ئازادی لە سلێمانی و هەولێر کردو ١٧ کەس گیانیان لەدەستدا و نزیکەی ٥٠ کەسیش بریندار بوون.



PM:02:45:01/10/2022