سه‌رۆكی هه‌رێم له‌گەڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق کۆبووەوە و جهخیانكردهوه، کە عێراق نەکرێتە گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه هه‌رێمییه‌كان.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له مسته‌فا كازمى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق كرد، له دیدارێكدا دوایین پێشهاته‌كانى پڕۆسه‌ى سیاسی عێراق و هه‌وڵه‌كانى حكومه‌تى فیدراڵى عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ لێكنزیككردنه‌وه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان و پاراستنى ئاشتی ناوخۆی، تاوتوێ كران و داكۆكییان له‌وه‌كرده‌وه كه گفتوگۆ تاكه ڕێگه‌یه بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌رى كێشه‌كان.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئەوەش هاتووە" هه‌ردولا جه‌ختیان كرده‌وه كه خوێن و گیانى هاوڵاتییان و پاراستنى خۆپیشانده‌ران له هه‌موو عێراق، هه‌روه‌ها پاراستنى ماڵ و سامانى تایبه‌ت و گشتى، خواست و ئامانجى هاوبه‌شن و هه‌موان ده‌بێ هاوكاریى هێزه ئه‌منییه‌كان بكه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌ركه‌كانیان و پاراستنى ئاسایش و سه‌قامگیریى وڵات".
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، دوایین پێشهاته ئه‌منییه‌كان و به‌ئامانجگرتنى چه‌ند شوێنێكى هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بو، تیایدا هه‌ردولا جه‌ختیان كرده‌وه كه پێویسته ڕێز له سه‌روه‌ری عێراق بگیرێت و ڕه‌تیانكرده‌وه عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكییه هه‌رێمییه‌كان.
هه‌روه‌ها دوپاتیان كرده‌وه، عێراق و هه‌رێمى كوردستان پابه‌ندن به په‌یوه‌ندی دۆستانه له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و به‌وه‌ى خاكى عێراق نه‌بێته سه‌رچاوه‌ى هه‌ڕه‌شه بۆ ئه‌و وڵاتانه.