بلاسخارت: زۆنی سەوز و زەرد بۆتە ناسنامەی هەرێم



نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق لەبەردەم ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم رایگەیاند" دابەشبوونی زۆنی سەوز و زۆنی زەرد بووەتە ناسنامەی هەرێم". هێرشیشی کردە سەر ئێران لەبارەی هێرشەکانیەوە بۆ سەر کوردستان.

لە میانەی بەشداریکردنی لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەبارەی دۆخی سیاسی عێراقەوە کە ئەمڕۆ سازکرا، جنین پلاسخارت نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق وتی" بڕیاربوو لەم مانگەدا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەرێوەبچێت، بەڵام هەتا ئێستا حزبە سیاسیەکانی هەرێم هێشتا رێکنەکەوتوون لەسەر ئەو پرسەو، ناوچەی سەوزو زەردیش وەک خۆیان ماونەتەوە".

لە درێژەی قسەکانیدا وتی "ئێمە داری جادووییمان پێنیە کە چارەسەری کێشەکان بکەین، بەڵکو دەبێت حزبە کوردییەکان لە نێو خۆیاندا رێکبکەون."

وتیشی" هەرێمی کوردستان ئامادەیی تێدا نییە هەڵبژاردنی کابینەی نوێی حکومەت ئەنجامبدات کێشەی حزبە سیاسیە کوردیەکان ئەوەیە هەوڵدەدەن بیرۆکەکانی خۆیان سەربخەن."

بلاسخارت بە راشکاوی وتی "نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند، یەکێتی و پارتی رێگرن لەبەردەم بەرەوپێشچوونەکانی هەرێم".

لە بارەی بۆردومانەکانی ئێرانەوە وتیش" بۆردومانەکانی ئێران کارێکی ناڕەوایە و هیچ وڵاتێک بەبێ پێشەکی و باسکرنی پێشوەخت رەوایەتی ئەوەی نییە هێرشبکاتە سەر خاکی عێراق، گرنگە ئەم کێشەیە لە پڕۆسەیەکدا چارەسەر بکرێت، نەک تەنها تاوتوێ بکرێت".

ئاماژەی بەوەشدا، داوایان لە سەرکردەکانی عێراق کردووە تا ناکۆکییەکانیان تێپەڕێنن و کێشەی رێکەنەکەوتن ناوخۆی نێوان لایەنەکانە.



PM:06:18:04/10/2022