گیراوەکانی شارەوانی سلێمانی ژمارەیەکیان ئازادکران
سەرۆکە کۆنەکەیان زیندانە

ماوەی زیاتر لە مانگێکە ژمارەیەک بەرپرسی ئێستا و پێشووی شارەوانی سلێمانی لەسەر "گەندەڵی" دەستگیرکران، لەم دوو هەفتەی ڕابردوودا زۆرینەیان بە کەفالەتی زۆر ئازادکران، تەنها سەرۆکی پێشووی شارەوانی و دوو بەرپرسی تریان ماون. 

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ماڵپەڕی (سپی) ڕاگەیاند" هەریەک لە (ڕۆژان، فواد، کوردۆ کەمال، ئەحمەد ڕەشید، دیاری چاوشین، پێرس نیهاد) بە کەفالەتی جیا جیا لە پێنج ملیۆنەوە بۆ دەیان ملیۆن ئازادکراون تا ڕۆژی دادگایکردن". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەرچی توانا کەمال سەرۆکی پێشووی شارەوانی سلێمانی، نەورۆز بەرپرسی بەشی هونەری و کەمال بەرپرسی بەشی پێشووی هونەری لە زینداندا ماونەتەوە. 

لە مانگی پێشوودا هێزە ئەمنییەکان بە بڕیاری دادوەر لەسەر بەهەدەردانی ژمارەیەکی بەرچاو لە زەوی سلێمانی چەندان بەرپرسی جیاجیای شارەوانی سلێمانی دەستگیرکران. 


PM:01:04:05/10/2022