وێنە.. بانە شێروان بە ستایلێکی نوێ دەردەکەوێتەوە

گۆرانیبێژی لاوی کورد بانە شێروان چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە.

بانە شێڕوان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (تویتەر) چەند وێنەیەکی جیاوازی خۆی بڵاوکردەوە و بۆتە مایەی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی. 

بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی (٢٠٠١) لەدایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه‌ یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و هه‌تا كۆتا قۆناغی پرۆگرامه‌كه‌ مایه‌وه‌، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.


PM:01:26:05/10/2022