هەپەگە روونكردنەوە سەبارەت بە بۆردومانكردنیان دەدات


هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایدەگەیەنن، ئەو شوێنەی دوێنێ توركیا لە شارباژێڕ بۆردومانی كرد، هیچ هێزێكی هەپەگەی لێ نییە و بۆردومانەكەش پەیوەندیی بە هێزەكانی ئەوانەوە نییە.

هێزەكانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە "لە هەندێك دەزگای ڕاگەیاندنی باشوری كوردستان بڵاوكرایەوە، كە لە 4ی تشرینی یەكەمدا لە ناوچەی شارباژێڕی سلێمانی دەوڵەتی تورك هێرشێكی ئاسمانی ئەنجامداوە و بانگەشەی ئەوە كرا، كە لە ئۆتۆمبێلێكدا كە هێرشی كراوەتە سەر دوو كەسی سەر بە پەكەكە تێدا بوون".

راگەیەنراوەكە ئاماژەی بەوەكردووە "لەكاتێكدا لەو شوێنەی هێرشەكەی تێدا ئەنجامدراوە هێزەكانی ئێمەی لێن ییە و دەبێت بزانرێت كە ئەوە هیچ پەیوەندییەكی بە ئێمەوە نییە".

دوێنێ فڕۆكە بێفڕۆكەوانی توركیا لە پردی شێخەڵ مارێنی نزیك ناحیەی زەلان لە قەزای شارباژێر ئوتومبیلێكیان كردە ئامانج.



PM:07:48:05/10/2022