یەکگرتووی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستان دەکشێتەوە


سەرکردایەتی یەکگرتووی ئیسلامی بڕیاری کشانەوەی لە پەرلەمانی کوردستان دا، ئەمەش لە پای درێژکردنەوەی " نا یاسایی " پەرلەمانی کوردستان. 

لەو راگەیادنەدا کە دوای کۆبوونەوەی سەرکردایەتی بڵاوکرایەوە، هاتووە" ئەمڕۆ چوارشەممە ١٢-١٠-٢٠٢٢، ئەنجوومەنی سەكردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان، بە سەرپەرشتی بەڕێز/ د.هادی عەلی سەرۆكی ئەنجوومەن و ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهائەدین ئەمینداری گشتی، كۆبونەوەیەكی نائاسایی گرێداو لە كۆبونەوەكەدا پرسی وەرگرتنی هەڵوێست لە درێژكردنەوەی تەمەنی پەرلەمانی كوردستان بە شێوەیەكی نایاسایی تاووتوێكرد".

لە راگەیاندنەکەدا جەختکراوەتەوە کە ئەنجوومەنی سەركردایەتی بڕیاریدا كە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنی یەكگرتوو لە بەرواری ٦/١١/٢٠٢٢ بەدواوە ـ كە ماوەی یاسایی پەرلەمان تەواو دەبێت، لە پەرلەمانی كوردستان بكشێنەوە".



PM:07:38:12/10/2022