لە جیاکردنەوەی خولی یەکەمی دەنگداندا لەتیف رەشید لە پێش بەرهەم ساڵحەوەیە

لە جیاکردنەوەی خوولی یەکەمی دەنگدانی پەرلەمانتارانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لەتیف رەشید و بەرهەم ساڵح لە پێشەوەی کاندیدەکانی ترەوەن، هەرچی د.لەتیف رەشید بە ژمارەیەکی زۆر لە پێشەوەیەو توانیوویەتی ١٥٧ دەنگ بە دەستبهێنێت، هەرچی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری ئێستا بە پلەی دووەم دێت و ٩٩ دەنگی هێناوە.

لە راگەیاندنی بەرای ئەنجامەکانی دەنگدانی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار کە بەفەرمی راگەیاندراوە، د. لەتیف رەشید ١٥٧ دەنگی هێناوە، هەرچی بەرهەم ساڵحە ٩٩ دەنگی بە دەستهێناوە، بەمەش دەبێت ئەو دوو کاندیدە بچنەوە کێبەرکێ و خوولی دووەمی هەڵبژاردن ئەنجام بدرێت.

هەرچی بەرهەم ساڵحە کاندیدی فەرمی یەکێتی نیشتمانی کوردستانە، بەلآم لەتیف رەشید هەرچەندە کادیرێکی دیاری یەکێتی یە، بەلآم وەک سەربەخۆیەک خۆی هەڵبژارد، دوێنێش هەریەک لە نوری مالکی و پارتی و خنجەر پشتگیری خۆیان بۆ راگەیاند. 
 

PM:03:32:13/10/2022