لەبارەی وەرگرتنی پارەی كارەباوە هاوڵاتییان ئاگادار دەكرێنەوە

كارەبای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" لەناو شاری سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی پارەی كارەبا لەلایەن ژمێركارەكان (عداد) ڕاستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستیپێكرد". 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە" كە ئەمڕۆ یەكشەممە لە ناو شاری سلێمانی پرۆسەی وەرگرتنی پارەی كارەبا لەلایەن ژمێركارەكان (عداد)ڕاستەوخۆ لەبەردەم ماڵی هاوبەشان دەستیپێكرد و تەنیا بڕی پارەی كارەبای بەكارهاتوو وەردەگیرێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، كە ئەو ماوەیەی لە پسوڵەكەدا دیاریكراوە و بڕی قەرزیش، كە لای هاوبەشانی كارەبا ماوەتەوە و نەدراوە (پۆلی ماڵان) لە ئیستادا ڕادەگیرێت ، لێرە بەدواوە پارەی خوێندنەوە واتە (سەرفیاتی مانگانەی كرێی كارەبا) وەردەگیرێت لە بەردەم ماڵاندا و لەلایەن ژمێركارانەوە (كارمەندی عداد).

لە كۆتایی ڕاگەیەنراوەكەدا کارەبای سلێمانی داوا دەکات هاووڵاتییان هاوكارێكی باشی ئەم پرۆسەیە بن، كە هەم بەسوودی گشتی و كەسی ئەو هاوبەشانە تەواو دەبێت، هاووڵاتیاین بەشێك لەئەركەكانیان كەم دەبێتەوەو پێوست ناكات بۆ پارەدان سەردانی فەرمانگە و بنكەكانی وەرگرتنی پارەی كارەبا بكەن.


PM:05:01:16/10/2022