هەپەگە کوژرانی پێنج سەربازی تورکیا و تێكشكاندنی سەنگەرێكی ڕاگەیاند

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت" لە ئەنجامی چالاكی گەریلاكانی ئازادی كوردستاندا لە ناوچەكانی بەرخۆدان پێنج سەربازی توركیا كوژراون و دوو سەربازی تریش بریندار بوون، هاوكات سەنگەرێك و فڕۆكەیەکیش تێكشكێندراون". 

ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەكانی پاراستنی گەل-هەپەگە لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماری چالاكییەكانی گەریلاكانی ئازادی كوردستانی لە نێوان دوێنێ و ئەمڕۆ لە ناوچەكانی زاپ و خواكورك بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند" لە ئەنجامی چالاكییهێزەكانماندا پێنج سەربازی تورکیا کوژران و دوو سەربازی دیکەش برینداربوون، لە هەمان كاتدا سەنگەرێك و فڕۆكەیەكیش تێكشكێندران". 

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكەی هەپەگە" سوپای توركیا هەرێمەكانی بەرخۆدانی ١٦ جار بە بۆمبی قەدەغەكراو و چەكی كیمیایی و دەیان جار بە تۆپ، تانك، هاوەن و چەكی قورس بۆردوومان و تۆپباران كردووە". 


PM:06:20:16/10/2022