لێدوانێك لە كازمییەوە سەبارەت بە دیارنەمانی 2.5 ملیار دۆلارەكە

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت، پرسی پارەی راكێشراوی باج لە وەزارەتی داراییەوە پێشتر ئاشكراكراوە و كەیسەكەش رادەستی دادگا كراوە.

مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە راگەیەنروێكدا رایگەیاندووە،  پرسی پارەی راكێشراوی باج لە وەزارەتی داراییەوە پێشتر لەلایەن حكومەتەوە ئاشكراكراوە و دادگا فەرمانی وەستانی خەرجكردنی دەركردووە و فەرمانی دەستگیركردن بۆ تۆمەتبارانی كەیسەكەش دەرچووە.  

رۆژی 16ی تشرینی یەكەمی 2022، دەستەی دەستپاكی عێراق لە راگەیەنراوێكد ئاشكرایكردووە، لێكۆڵینەوەیان لە دیارنەمانی ئەو 2.5 ملیار دۆلارە كردووە و دۆسیەكەشی خستووەتە بەردەم دادگا و چەند بەرپرسێك لەسەر ئەو دۆسیەیە بانگهێشتی دادگا كراون.



PM:07:38:16/10/2022