پلە بەرزکردنەوەی ئەم بوارە دەستیپێکرد

پلە بەرزکردنەوەی کە لە زۆر بواردا وەستاوەو ناوبەناو تازە دەستیپێکردۆتەوە، وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری دەرکرد کە ئەم ئاستە دەستکاری لە پلەی وەزیفیان دەکرێت و پلەکانیان بەرزدەکرێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی نووسراوێکەوە داوای زانیاری دەکات لەبارەی ئەو ڕێپێدراوانەی پۆلیس (مفەوەز)، کە دەرچووی کۆلێژن، تاوەکوو پلەیان بەرز بکرێتەوە و بکرێنە ئەفسەر.

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆ، کە بۆ بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیس نێردراوە، داوای ناوی ڕێپێدراوانی پۆلیس کراوە بۆ خولی ئەفسەرانی باڵا و بەرزکردنەوەی پلەیان.



PM:02:44:18/10/2022