مەترسیەکی گەورە بەهۆی مادەی هۆشبەرەوە لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی هەرێم رادەگەیەنرێت



بە کارهێنانی مادە هۆشبەرەکان لە هەرێمی کوردستان بە شێوەیەکی بەرچاو بڵاوبۆتەوەو رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم لەو بارەیەوە زەنگی مەترسیدار لێدەدات.
  
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکانی حکومەتی هەرێم ئەمرۆ سێ شەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەگەریدا رایگەیاند "پێویستە رێوشوێن و رێکاری جددی بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر بگیرێتەبەر، بەو پێیەی ئامارەکان مەترسیدارن".
  
زێباری نهێنی گرنگ ئاشکرا دەکات و دەڵێت " ئەو ماددانە لەناوچە سنورییەکان دەچێنرێن، دواتر دەهێنرێنە هەرێمی کوردستان، پاشان رەوانەی وڵاتانی دەرەوە دەکرێت و بازرگانیان پێوەدەکرێت".
  
رێکخەری راسپاردە نێو دەوڵەتییەکان داوای هاوکاری نێودەوڵەتی لە نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخراوە نێو دەوڵەتییەکان دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەر، بەو پێیەی مەترسییەکە گەورە بووە و هەرێم بەتەنها ناتوانێت روبەڕووی بێتەوە. 



PM:05:22:18/10/2022