راكان جبوری، پارێزگاری كەركوك رایدەگەیەنێت "یەكەم فڕۆكە لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك فڕی".
راكان جبوری، پارێزگاری كەركوك لە وەڵامێكدا بۆ شاخەوان عەبدوڵا، جێگری دوەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق کە رایگەیاندبوو: فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك تەواو نییە ئەسڵەن فڕۆكە ناتوانێت لێ بنیشتیەوە یان بفڕێت، ئەمڕۆ ڕاكان جبوری پارێزگاری كەركوك وێنەی یەكەم فڕۆكەی لەفڕۆكەخانەكە بڵاوكردەوە لەكاتی فڕیندا و نووسیویەتی "فڕۆكەخانەی نێودەڵەتی كەركوك".
رۆژی یەكشەممەی رابردوو ١٦ ی ئۆکتۆبەر کە رۆژی رادەستکردنی کەرکوک ناوچە جێناکۆکەکان بە سوپاو حەشدی شەعبی، فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركوك بە بێ ئامادەبوونی میدیاكان كرایەوە.