فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان، شنگالی كردە ئامانج


ئەمشەو فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانی ئاسایشی ئێزیدخانی لە سنوری قەزای شنگال كردە ئامانج.

ئاسایشی ئێزدخان بڵاویكردەوە، ئەمشەو لەسەر ڕێگای سەرەكی شەنگال و لەنزیك بارەگای ئاسایشی ئێزیدخان، ئۆتۆمبێلێكی هێزەكانیان كرایە ئامانج و لە ئەنجامدا دوو كارمەندی هێزەكانیان و دوو هاوڵاتی مەدەنیش برینداربوون.

هەروەها ئاماژەی بەوەكردووە، لەئێستادا دوو لە بریندارەكان گەیەنراونەتە نەخۆشخانەكانی موسڵ و دوو برینداری دیكەی روداوەكەش لە شنگال چارەسەریان بۆ دەكرێت، لێكۆڵینەوەش لە روداوەكە بەردەوامی هەیە.




PM:10:08:18/10/2022